سەرەتا / هەواڵ / به‌سینگی رووت میزیان به‌سه‌ریدا كرد

به‌سینگی رووت میزیان به‌سه‌ریدا كرد

پێنچ چالاكوانی فێمین میز به‌سه‌ر وێنه‌ی یانۆكۆفیچ ده‌كه‌ن

پێنچ چالاكوانی فێمین میز به‌سه‌ر وێنه‌ی یانۆكۆفیچ ده‌كه‌ن

    كۆمه‌ڵێك چاڵاكوانی رێكخراوی فێمینی ئۆكرانیا وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك دژی سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان له‌گردبوونه‌وه‌یه‌كدا میزیان به‌سه‌ر وێنه‌ی ڤیكتۆر یانۆكۆفیچ كرد.

ئه‌و چالاكوانانه‌ كه‌له‌شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا كۆببنه‌وه‌ له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان به‌شێوازی خۆیان ئه‌و پرۆسه‌یان ئه‌نجامداوه‌و هۆكاره‌كه‌شیان بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپێشانده‌رانی كییڤ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێن.

ئه‌و رێگه‌یه‌ی كه‌ئه‌مجاره‌ رێكخراوی فێمین په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن له‌پاریس جۆرێكی تازه‌ی ئه‌و گروپه‌یه‌ كه‌به‌گروپی سینگ رووته‌كان ناسراون له‌جیهان.

وه‌ك له‌وێنه‌یه‌كدا كه‌له‌ماڵپه‌ری خۆیان بڵاویانكردۆته‌وه‌ پێنج كچی ئه‌و رێكخراوه‌ به‌سینگ رووتی وێنه‌ی یانۆكۆفیچیان خستۆته‌ ژێر خۆیان ومیزی به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر سینگی خۆیانیش نووسیویانه‌ “یانۆكۆفیچ برۆ”.

له‌پاڵ سینگ رووتكردنه‌وه‌ش تاج گوڵیان خستۆته‌ سه‌ر سه‌ریان كه‌وه‌ك كلتوورێكی ئۆكرانی نیشانده‌رێت.

ئه‌و هه‌نگاوه‌ی چالاكوانانی فێمین جێگه‌ی رێزی چاودێران نه‌بووه‌، هه‌ندێك پێیان وایه‌ ئه‌و رێكخراوه‌ زۆر به‌توندڕه‌وانه‌ په‌یڕه‌وی كاره‌كانی ده‌كات وهه‌ندێكی دیكه‌ش به‌ته‌واوی پشتگیرییان كردووه‌و به‌خه‌باتی بێوچان وه‌سفیان كردووه‌.

وەڵام دانەوە

ئەو خانانەی * یان لەبەر دەمە پێویستە بە دروستی پڕبکرێنەوە *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

Scroll To Top